دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا
K24 – ھەولێر:
804 كه‌سایه‌تی له توركیا، كه رۆژنامه‌نوس، چالاكوانانی مه‌ده‌نی، پزیشك و مافناسیان تێدایه، راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوای وه‌ستاندنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه و داوای سیناریۆیه‌كی نوێ ده‌كه‌ن بۆ حوكمڕانی وڵات، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه ئاشت بكاته‌وه و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌رینی 72 ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، ئەو 805 كه‌سایه‌تییەی توركیا راگه‌یاندراویان بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوایان كردووه، هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له بنمیچی رژێمی تاكه‌كه‌سی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بهێننه ده‌ره‌وه و واژووكه‌رانی راگه‌یاندراوه‌كه داوایانكردووه، توركیا له‌م قۆناغه سه‌خت و رادیكاڵیه‌ی تێیدایه بگوازنه‌وه بۆ قۆناغێك، كه رێز له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌بڕین بگرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكی ئاشتییانه بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان پابه‌ندی هیچ سیسته‌مێكی حوكمڕانی نییه، جگه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به بڕیاره تاككڕه‌وییه‌كانی و داوای سیناریۆیه‌كی نوێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، چونكه پێیان وایه به‌ڵێنه‌كانی ئاكه‌په بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ته‌نیا دروشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاووڵاتیان بوون.
واژووكه‌رانی راگه‌یاندراوه‌كه ده‌ڵێن: هیچ چاكسازییه‌ك به‌دی نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه پیاده نه‌كرێن، یه‌كه‌میان: راگه‌یاندنی لێخۆشبوونی دادوه‌رانه بۆ زیندانیكراوانی سیاسی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری میزاجی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا. دووه‌میان: ئازادكردنی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن به‌پێی بنه‌ماكانی دادگای ده‌ستووری و دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به مافه‌كانی هه‌زاران له كارمه‌ندانی كه‌رته جیاوازه‌كان له توركیا، كه به تۆمه‌تی جیاواز و بێ دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. داواش ده‌كه‌ن، سه‌ربه‌خۆیی بۆ دادگاكان بگه‌ڕێته‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی بكرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش 80 سه‌رۆك شاره‌وانی، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بگه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
پارێزگاری له مافه‌كانی ژنان، به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ته‌ندرووستی و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك: نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده و ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌شێكی دیكه‌ی داواكاری هاوبه‌شی نوێنه‌رانی توێژه‌كان بوو له توركیا.