به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بازاڕی شێواندووه
K24- هه‌ولێر:
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگری لە بازار دروست کردووە و بەهۆیەوە نرخی کاڵابە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بوەتەوە، ئەمەش هاووڵاتیان و کاسبکارانیشی بێزار کردووە، جگە لە کاڵاش نرخی زێریش بەرز بوەتەوە.
كاسبكارێك قسه بۆ كوردستان24 ده‌كات و ده‌ڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینارى عيراقى پشێوی لە بازار دروست کردووه، بە جۆرێك نرخی کاڵا تادێت بەرزتر دەبێتەوە.
له‌كاتێكیشدا كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی ته‌نیا له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان نه‌بووه، به‌ڵكو په‌لی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی زێڕیش هاویشتووه، هه‌ندرێن وه‌رتی، گوته‌بێژی سه‌ندیكای زێڕینگرانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی کاڵا نرخی زێریش بەرەو بەرز بوونەوە چووە، بە جۆرێك لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ هەر مسقاڵێك زێر 40 هەزار دینار زیادی کردووە و پێشبینی ده‌كرێت نرخی ئه‌و كانزایه هێشتاش به‌رز ببێته‌وه.
هاوكات محه‌مه‌د عه‌لی، ئابووریناسیش ده‌ڵێت: ئەگەر پەرلەمان یاسایەکی تایبەت دەرنەکات ئەوا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر بازاڕ.
H.B