ئیسماعیل بێشكچی: په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كار بۆ سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئیسماعیل بێشكچی، كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری تورك رایگه‌یاند: په‌كه‌كه له‌پێناو نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی "نه‌رینا ئازاد" واتا "رای ئازاد" بڵاوبووه‌ته‌وه، بێشكچی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات. ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات خواستی توركیا، ئێران، سووریا و عێراقه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ساڵی 1970 هیچ عه‌ره‌بێك له شنگال نه‌بوو، ئێستا په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شنگال له كوردستان دابڕێنن، په‌كه‌كه له شنگال كار بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات، له هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی كورد ده‌بیسترێت و هه‌رێمێكی ئازادكراوه، زۆر قوربانی له‌پێناو ئازادیی ئه‌و هه‌رێمه دراوه. په‌كه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ناو هه‌رێمیش هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كێ ده‌دات.
بێشكچی نووسیویه‌تی: پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بناسێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ناسێت، ده‌بێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌كشایه‌وه، پێویسته گه‌مارۆ و سزا بدرێت.
H.B