ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی کۆبووەوە، بەڵام دەنگدان بە پڕۆژە یاساکەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخست، پێشتریش چەند جارێکی دیکە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی دواخستووە.
بە گوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەکە مستەفا کازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هۆشداری لە داڕمانی سیستمی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراق داوە، ئەگەر بەپەلە چارەسەری کێشەکان نەکرێن.
كازمی، جەختیشی کردووەتەوە، تەنگژەی سیاسی لە عێراق پەیوەستە بە سێ پرس، ئەوانیش: دەسەڵات، پارە و گەندەڵییەوە، بۆیە لە روانگەی ئابوورییەوە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەین.
پێشتر د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە کورستان24 رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پڕۆژە بودجەی دزەی پێکراوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت بە فەرمی بەهای دۆلار بۆ 1450 دینار بەرزبکاتەوە، هەروەها دەرماڵەی فەرمانبەران بە رێژەی جیاواز لە نێوان 20%-60% کەم بکاتەوە.
بە گوێرەی پڕۆژە یاسا بودجە دزەپێکراوەکە، کۆی داهات بە زیاتر لە 91 ترلیۆن و 790 ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار دیاریکراوە. کە خەرجییەکان بە زیاتر لە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کۆی کورتهێنان لە بودجەکە دەگاتە 58 ترلیۆن و 260 ملیار دینار.
لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ شەممە 19/12/2020، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سەر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
عه‌لی عه‌للاوی گوتیشی، ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له به‌غدایه، گفتوگۆ له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كه‌ن.
وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكراشی كرد، دۆخی دارایی عێراق مه‌حاڵه هاوشێوه‌ی رابروو به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه دوای شه‌ش یان حه‌وت مانگی دیكه یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی نه‌مێنێت، بۆیه هه‌ر ده‌بێت رێوشوێن بۆ چاكسازی بگیرێته‌به‌ر.
راشیگه‌یاند "نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به هه‌زار و 450 دینار جێگیر ده‌كرێت".