تۆمه‌تبارانی لێدان و سووكایه‌تیپێكردن به گه‌نجێك ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی، دانپێدانانی دوو كه‌سی بڵاوكرده‌وه كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گه‌نجێك ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، وێڕای سووكایه‌تیپێكردن، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوو كه‌س له‌و كه‌یسه ده‌ستگیركراون، كه تێیدا سووكایه‌تی به كه‌سێك ده‌كه‌ن و ناچاری ده‌كه‌ن پێڵاوی یه‌كێك ماچ بكات، كه پێده‌چێت هه‌ندێك كێشه‌ی نێوان خۆیان هه‌بووبێت.
ئه‌و گه‌نجه‌ی سووكایه‌تی پێكراوه رایگه‌یاندووه، كه كێشه‌یه‌كی نێوان خۆیان هه‌بووه، ئه‌وانیش بانگیان كردووه و بردوویانه‌ته شوێنێك، له‌وێ به‌و شێوه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاو دەكاتەوە
پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا. بۆ بەدواداچون و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە.
پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکەو وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی 24 سەعاتدا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندبکرێن و وە هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان