ئه‌ڵمانیا 3 ئافره‌ت و 12 منداڵی چه‌كدارانی داعشی گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رلین
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، (3) ئافره‌ت و (12) منداڵی چه‌كدارانی داعشی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریاوه گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس" رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكدا به تایبه‌تی هاوبه‌شه "فنله‌ندییه"كانمان، توانیمان ئه‌و هاووڵاتییانه بگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌ڵمانیا.
گوتیشی: هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان "مرۆیی" بووه و هه‌ندێك له منداڵه‌كان نه‌خۆش بوون و ئه‌م هه‌واڵه‌ش جێی دڵخۆشی هه‌موو لایه‌كه به تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانشی "ئه‌سۆشێیتد پرێس" بڵاویكرده‌وه، (7) منداڵ له كۆی ئه‌و (12) منداڵه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، باوكیان له ژیان نه‌ماوه.
هێشتا هه‌زاران منداڵی بیانی له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ماونه‌ته‌وه و وڵاته‌كانیان ئاماده نین وه‌ریان بگرنه‌وه.