پێشخەرانی ڤاكسینی كۆرۆنا رەتیدەكەنەوە دەرفەت بە ئەردۆغان بدەن "دەستكەوتەكەیان بۆ خۆی بقۆزتەوە"

وەڵامی تەلەفۆنەكانی ئەردۆغان نادەنەوە
ئۆگۆر شاھین و ئۆزلیم توریشی درووستكەرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئۆگۆر شاھین و ئۆزلیم توریشی درووستكەرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

K24 – ھەولێر:

دوای ئەوەی لەسەر ئاستی جیھان پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا، بەھۆی دەستكەوتە مێژووییەكەیان لە گەیشتن بە درووستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، وادیارە ئەو دووھاوسەرە ئەڵمانیایەی بەڕەگەز توركیایی، ئۆگۆر شاھین و ئۆزلیم توریشی نایانەوێت دەرفەت بە سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بدەن بۆ ئەوەی شانازی بە دەسكەوتە زانستییەكەیان بكات.

كۆمپانیای "بیۆزنتیك" كە ئەم ژن و مێردە دایانمەزراندووە، لە گەڵ كۆمپانیا ھاوبەشەكەی ئەمەریكایی "فایزەر" گەیشتنە درووستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەڕادەیەك رێژەی كارامەیی 90% دەربازكرد، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێیەم.

رۆژنامەی "زەمانی توركیایی" گوتی: ئۆغۆر شاھین و ژنەكەی ئۆزلیم توریشی "وەڵامی تەلەفۆنەكانی ئەردۆغان نادەنەوە" و ئاماژەیكردووە ھۆكارەكەی ئەوەیە، "ئەوان نایانەوێت قسەی لەگەڵ بكەن، بەھۆی دژایەتیكردنیان بۆ ئەو رەفتارە داپڵۆسێنەرانەی ئەردۆغان دژ بە ھەموو توێژەكانی كۆمەڵگای توركیا ئەنجامی دەدات".

ئەوەی ئەم بۆچوونەش پشتڕاست دەكاتەوە، ئەنگێلا مێركل، كۆبوونەوەیەكی بەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ دامەزرێنەرانی بیۆنتیك ئەنجامدا و سوپاسی كردن و ئاماژەیكرد بەوەی تەواوی جیھان "شانازییان پێوە دەكات"، بەڵام تاوەكوو ئێستا ھیچ پەیوەندییەك لە نێوان ئەو دوو ھاوسەرە و ئەردۆغان نەكراوە.

ھەروەھا ئەو دوو ھاوسەرە ھیچ كاردانەوەیان نەبووە لەبارەی لێدوانەكانی ئەردۆغان، كە پیرۆزبایی لێكردن بۆ پێشخستنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

ئەو ژن و مێردە 3 چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەزگا راگەیاندنەكانی ئینگلیز ئەنجامداوە و بەشدارییان لە بەرنامەكاندا كردووە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەڵام بەشدارییان لە ھیچ چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەكانی توركیا نەكردووە ، وێڕای كە دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا زۆر بەگەرمی پێشوازییان لە كارەكەیان كرد.

ھەر یەك لە ئۆغور شاھین و ئۆزلیم توریشی نازناوی " كەسایەتی ساڵیان" لە لایەن رۆژنامەی "فایننشال تایمز" پێدرا.