زاخۆ.. ره‌خساندنی هه‌لی كار و فێربوونی پیشه‌یی بۆ200 لاو
K24 – ھەولێر:
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی بیانی و نێوده‌وڵه‌تییەوە، ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج له سنووری زاخۆ رەخساند.
جگه له‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ به‌شێك له لاوانی سنووره‌كه، هاوكات فێربوونی پیشه‌ی كشتوكاڵیش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆیان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی له زاخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی "ریچ جی ئای زێت"ی ئه‌ڵمانی ده‌رفه‌تی كاریان بۆ زیاتر له200 لاوی ئه‌و سنووره ره‌خساندووه.