له لوبنان یاسای سزادانی گێچه‌ڵكارانی سێكسی په‌سند كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان، پڕۆژه‌یاسای سزادانی تاوانبارانی تاوانه‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی له شوێنكاره‌كان په‌سند كرد.
ئامانجی یاساكه، پاراستنی ژنانه له‌و توندوتیژیانه‌ی له شوێنكاره‌كان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان، پێیان وایه ده‌ركردنی ئه‌و یاسا نوێیه سه‌ركه‌وتنه بۆ ژنان و پرسه‌كه‌یان.
پێشتر چالاكوانان به‌رده‌وام داوایان ده‌كرد، یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گێچه‌ڵ به ژنان ده‌كه‌ن له شوێنی كاركردن سزا بدرێن و وه‌ك تاوانبار هه‌ژمار بكرێن.