ئێران له رێی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌یه‌وێت چی به جـۆ بایدن بڵێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆتایی مانگی (تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر)ـی رابردوو، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، "ئیسماعیل قائانی" گرووپه عێراقییه‌كانی لایه‌نگری ئێرانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێنن. ئه‌مه زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقییه، كه به كه‌ناڵی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكایی راگه‌یاندووه.
به‌ڵام ئه‌و هێورییه‌ی تاران له عێراقدا هه‌وڵی بۆ داوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتری نه‌خایاند و جارێكی دیكه میلیشیا شیعه ئاینزاكان ده‌ستیان به هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران به‌رده‌وام ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه ده‌كرێنه سه‌ر نێرده دیپلۆماتكاره‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، "سه‌عید خه‌تیبزاده" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند، "هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دیپلۆماتكاران و دانیشتووانی مه‌ده‌نی قبووڵكراو نییه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هێرشه‌كه كراوه، زۆر گوماناوییه".
شانه‌ی میدیای ئه‌منی عێراق، دوێنێ بڵاویكرده‌وه، (8) كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراوون، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدایه. باڵیۆزخانه‌كه‌ش دانی به‌وه‌دا ناوه، كه زیان به‌ر بینا و ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه كه‌وتووه.
ئه‌م هێرشانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی بۆردومانكردنی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی و یاوه‌ره‌كه‌ی، كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
له تویتێكدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد، كه ده‌كرێنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و گوتی: میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران جارێكی دیكه هێرشی مووشه‌كیان كرده‌وه سه‌ر به‌غدا و مه‌ده‌نی عێراقیی بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: گه‌لی عێراق شیاوی ئه‌وه‌یه، دادگای ئه‌و هێرشكارانه و ئه‌و تاوانبار و گه‌نده‌ڵانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی كرده‌وه‌كانیان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه بوه‌ستێنن.
به‌رپرسانی خۆرئاوایی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیی، له‌و بڕوایه‌دان، گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌وانه "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق"، كه زۆر رژده له‌سه‌ر لایه‌نگری ئێران و دڵسۆزی ته‌واوه‌تی بۆ ده‌رده‌بڕێت، له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بێت، كه ده‌كرێنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
"ئیحسان شه‌ممه‌ری" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بیری سیاسیی، رایگه‌یاند، كاتی هێرشه‌كان ژماره‌یه‌ك ئاماژه‌ی جیاجیای له خۆ گرتووه.
ئه‌و به سایتی "الحرة"ی ئه‌مه‌ریكایی وتووه: "ده‌كرێت ئه‌و هێرشانه وه‌ك گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه بن، كه ئێران بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیده‌كات".
گوتیشی: "ئێران ده‌یه‌وێت به‌و كارانه هانی ئیداره‌ی بایدن بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به په‌له ده‌ست به دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئیداره‌ی جۆ بایدن، پرسی ناووكی ئێرانی نه‌كردووه‌ته‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كارنامه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ ئێران و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه فشاره‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر تاران ده‌مێننه‌وه و زیاتر ده‌بن.
له نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا، رۆژنامه‌ی "ته‌لیگراف"ی به‌ریتانی نووسیبووی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنی ناووكی بژارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ئاسانیش نییه. چونكه ئێران به‌شی خۆی پێشێلی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه. ئه‌ركی یه‌كه‌می بایدن ده‌بێت له‌وه‌وه ده‌ستپێبكات، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه كلاسیكییه‌كانی واشنتن ئاسایی بكاته‌وه.
پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی پاریس له باره‌ی كه‌شوهه‌وا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانی ئیداره‌ی بایدن ده‌بن.
ئه‌مساڵ زیاتر له (90) هێرش كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها كاروانه سه‌ربازییه‌كان و كاروانه لۆجستییه‌كانی تایبه‌ت به مقاوله عێراقییه‌كان كه كار بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بێبه‌ش نه‌بوونه له‌و هێرشانه.
شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراق، غانم عابد، رای وایه، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قائانی، نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست هه‌ژموونی كه‌سایه‌تی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌دا، كه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ ئێرانیش.
گوتیشی: ئه‌و گرووپانه پێیان وایه هه‌ر رێككه‌وتنێكی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان ده‌كرێت. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، تا بوونی خۆیان له رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه بسه‌لمێنن.
پێشبینیشی كرد، له قۆناغی داهاتوودا ئه‌و میلیشیایانه ته‌نیا نێرده بیانییه‌كان نه‌كه‌نه ئامانج و په‌ل بۆ به‌ئامانجگرتنی خاڵی دیكه‌ش بهاوێژن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كرده‌وانه تیرۆریستین، به‌ڵام شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی به كرده‌وه‌ی گرووپ و میلیشیا "ده‌رچووه‌كان له یاسا" وه‌سفیكردوون.
سه‌رچاوه: الحرة