هه‌ر كه‌سێك له به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم رێكاری ته‌ندرووستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای نوێی وه‌چه‌ی كۆرۆنا له به‌ریتانیا، ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانی ناچار كردووه، رێكاری ته‌ندرووستی بۆ خۆپارێزی بگرنه به‌ر.
له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه، وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری دا رێكاری ته‌ندرووستی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگرێته به‌ر، كه له به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، رایگه‌یاند، "وەکو دەستپێک چاودێری تەندرووستی هەر کەسێک دەکرێت کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.