هه‌ولێر.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گوته‌بێژی هاتووچۆ: خێرایی ئۆتۆمبێله‌ دۆجه‌كه‌ 180 بۆ 200 كیلۆمه‌تر بووه‌
شوێنی رووداوه‌كه‌
شوێنی رووداوه‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

كاتژمێری 4:00ی به‌ره‌به‌یانی، له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

موقه‌ده‌م فازڵ، حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی دۆج و تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بووه‌، دۆجه‌كه‌ به‌هۆی تیژڕۆیی له‌ نزیك لووپی مه‌خمووری شه‌قامی 120 مه‌تری، خۆی به‌ دواوه‌ی تانكه‌ره‌كه‌ داداوه‌ و له‌ ئاكامدا، شۆفێر و سه‌رنشنی دۆجه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

فازڵ حاجی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت خێرایی دۆجەکە لەکاتی پێکدادانەکە لەنێوان 180 بۆ 200کم بووبێت به‌وه‌ش پێكدادانه‌كه‌‌ بەهێز بووه‌ و وایكردووه‌ تانکەرەکە لە رێڕەوی خۆی لابدات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ لەژێری گیر بخوات.

گوته‌بێژی هاتووچۆ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و هێلكاری رووداوه‌كه‌، دووپات له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌و رووداوە لایەنی خەتابار بە لە 100% دۆجەکە دانراوه‌، چونکە تانکەر لەسایدی خۆی رۆیشتووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌.

شوێنی رووداوه‌كه‌
شوێنی رووداوه‌كه‌
شوێنی رووداوه‌كه‌
شوێنی رووداوه‌كه‌