جۆ بایدن ڤاکسینی دژی کۆرۆنای لێدرا
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریكا ڤاكسینی دژی کۆرۆنای لێدرا و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارە ساڵی داهاتوو ڤاكسینەکە نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی دێڵاوه‌ر، ڤاكسینی کۆمپانیای فایزه‌ری وه‌رگرت و دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤاكسینی لێدرا.
دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریكا رایگەیاند، ئێستا له‌سه‌ره‌تای رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنان و، كۆتاییهاتنی ڤایرۆسه‌کەش پێویستی به كاته. بایدن ده‌شڵێت هیوادارە ساڵی داهاتوو ئه‌م ڤاكسینه نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه.
ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 18 ملیۆن کەسی تێپەڕاند و، زیاتر لە 319 هەزار کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەمی وڵاتانی جیهانە لەڕووی زۆریی تووشبوون و گیانلەدەستان بە کۆرۆنا.