گوماندەکرێت چوار کەس هەڵگری نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا بن لە عوممان

"هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا، ترسناکتر بێت لە ڤایرۆسی ئاسایی کۆرۆنا"
"هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا، ترسناکتر بێت لە ڤایرۆسی ئاسایی کۆرۆنا"
"هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا، ترسناکتر بێت لە ڤایرۆسی ئاسایی کۆرۆنا"

K24 - هەولێر

عوممان لێکۆڵینەوە دەکات لە چوار تووشبووی کۆرۆنا، چونکە گوماندەکات هەڵگری نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا بن.

چوار کەس لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە عوممان و کۆرۆنایان بووە، گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەکرێت تووشی نەوە نوێیەکە کۆرۆنا بووبن، کە سەرەتا لە بەریتانیا سەریهەڵدا و ترس هەیە بە هەموو وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووبێتەوە.

دەیان وڵات دەرگایان بەڕووی بەریتانیا داخستووە، بەهۆی ئەوەی شوێنی پەیدابوونی ئەو ڤایرۆسەی کۆرۆنایە. ڤایرۆسەکە بەڕێژەی 70٪ توانای بڵاوبوونەوەی خێراترە لە ڤایرۆسی ئاسایی کۆرۆنا.

ئەحمەد بن محەمەد، وەزیری تەندروستیی عومان رایگەیاند "ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ ئەوەی لەڕێگەی نەخشەی جینەتیکیی ڤایرۆسەکە جیناتی ئەو ڤایرۆسە دیاریبکەین (تاوەکو بزانین ڤایرۆسە نوێیەکە کۆرۆنایە یان نا) و، ئەنجامەکانیش بەو زووانە بڵاودەکرێنەوە".

ئەو وەزیرە بە ئاژانسی هەواڵی عومانی راگەیاندووە "هەتاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا، ترسناکتر بێت لە ڤایرۆسی ئاسایی کۆرۆنا". دەشڵێ "ئەو ڤاکسینەی دژی کۆرۆنا کە دەگاتە وڵات، هاووڵاتییانمان لەو نەوە نوێیەی کۆرۆناش دەپارێزێت".