60 سه‌ربازی توركیا له قه‌ره‌باغ جێگیر ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 60 سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئازه‌ربیجان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسه‌كان چاودێری بڕیاری ئاگربه‌ست بكه‌ن.
ئاكار له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "NTV"ى توركى گوتی: ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ رێككه‌وتوون، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش بۆ چاودێری ئاگربه‌ست له قه‌ره‌باغ درووست بكه‌ن.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ سه‌ربازه رووسییه‌كان كار ده‌كه‌ین و هێشتا بابه‌تی نیشته‌جێبوون و پێگه‌ی سه‌ربازه توركه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
روونیشیكرده‌وه، دوو جه‌نه‌راڵی رووسی و توركیی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن، كه چاودێری ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان ده‌كه‌ن.