له ئه‌سته‌نبوڵ تونێلێكی درێژ دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌سته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكدا تونێلێكی 30 مه‌تر درێژیان دۆزیوه‌ته‌وه و 45 كه‌سیش به تۆمه‌تی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوون.
ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمی توركیا، "ئه‌نادۆڵ" له زاری پۆلیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 55 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستنیشانكراوون و پۆلیس سه‌رقاڵی راوه‌دوونانیانه.
روونیشیكرده‌وه، پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر 51 شوێن و پۆلیسی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان و 500 ئه‌فسه‌ری پۆلیس به‌شداریان كردووه و 45 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوون و هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی چاودێریش به‌كارهێنراوون بۆ پایدۆزی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌و دۆسیه‌یه.