له‌ مووسڵ 12 چه‌كداری داعش كوژران

سه‌ربازێكی عێراقی
سه‌ربازێكی عێراقی

K24 – هه‌ولێر:

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ رایگه‌یاند، ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ شاری مووسڵ توانیویانه‌ 12 چه‌كداری داعش بكوژن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، روونیكرده‌وه‌، ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆ و رێنمایی "مسته‌فا كازمی" فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئاماژه‌ی دا، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششێكی هه‌واڵگری بووه‌ و له‌ ناوچه‌ی "بادووش"ی خۆرئاوای مووسڵ ئه‌نجامدراوه‌.