سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ولێر و به‌غدا كرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سەرۆكی دەزگای ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سەرۆكی دەزگای ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق

K24- هه‌ولێر:

رۆژی سێشەممە 22ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولغەنی ئەلئەسەدی، سەرۆكی دەزگەی ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ و هەروەها هەڕەشەی تیرۆر و گرتنەبەری رێوشوێنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرد.

H.B

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سەرۆكی دەزگای ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، سەرۆكی دەزگای ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق