به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركران و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیاری ده‌ركرد.
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا:
1- پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی ده‌مامك و جێبه‌جێكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی بن.
2- رێگریكردن له گه‌شتكردن بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقیا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران، ژاپۆن و هه‌ر وڵاتێكی دیكه، كه دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دیاری ده‌كرێت)، هه‌روه‌ها رێگریكردن له هاتن له‌و وڵاتانه‌وه بۆ عێراق، ته‌نیا هاووڵاتییانی عێراقی نه‌بێت، به‌ڵام بۆ عێراقییه‌كانیش پێویسته دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین بكرێن و رێگه نادرێت تێكه‌ڵ به كه‌سانی دیكه بن، تا ئه‌و كاته‌ی له پشكنینی (PCR) دڵنیا ده‌بنه‌وه، هه‌وره‌ها تا ئه‌و كاته‌ی جیهان له دۆخی ته‌ندروستی تووشبووانی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه نوێیه دڵنیا ده‌بێته‌وه.
3- پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی پێشوه‌خته یه‌كه‌م گوژمه‌ی پاره‌ی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا كه بڕه‌كه‌ی 3 ملیۆن و هه‌زار و 50 دۆلاره، به كۆمپانیای فایزه‌ر بدات و ته‌واوی پاره‌ی ماوه‌كه‌ش كه بڕه‌كه‌ی 15 ملیۆن و 5 هه‌زار و 250 دۆلاره، دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه به‌و كۆمپانیایه بدات.
4- دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و پارێزگارانی ته‌واوی پارێزگاكان هیچ هه‌ڵاواردنێكی تایبه‌ت نه‌دات به ده‌وامی قوتابخانه‌كان، به‌تایبه‌ت قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان، كه پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی بێت له‌و باره‌یه‌وه. واتا ئه‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌ت به ده‌وامی قوتابخانه حكومییه‌كان ده‌رده‌كرێن به‌سه‌ر قوتابخانه ئه‌هلییه‌كانیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
5- دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فه‌رمان به هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژووری ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان هاوكار بن، تاوه‌كو پشكنین بۆ قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌دوادچوونی به‌رده‌وام بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان له قوتابخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بكرێت، هه‌روه‌ها دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له گواستنه‌وه‌ی په‌تا بكرێت رێگه نه‌درێت هیچ فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتییه‌ك به‌بێ ده‌مامك سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكات.
6- داخستنی شوێنه گشتییه‌كان، وه‌ك: چێشتخانه، مۆڵ و شوێنه‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته و ئه‌و بڕیاره له 24/12/2020ـه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
7- داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان ته‌نیا له حاڵه‌ته فریاگوزارییه‌كان نه‌بێت.
H.B