كریستیانه‌كان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێ ده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی بۆ داكۆكیكردن له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه لێكراو، هۆشداری دا له كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كریستیانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوه‌كه. "ئولریش دیلیۆس" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رایگه‌یاند، "به‌م نزیكانه لانكه‌ی كریستیانه‌كان خاڵی ده‌بێت له كریستیان، ئه‌گه‌ر بێت و كۆچی مه‌ترسیداری ئه‌و كریستیانانه له ناوچه‌كه رانه‌وه‌ستێت".
گوتیشی: له رابردوودا كریستیانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاڵیان پێوه ده‌نرا، به كۆمه‌ڵ ببنه ئیسلام و ئه‌مڕۆش ناچار ده‌كرێن، ناوچه‌كه‌یان به‌جێبهێڵن.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌و رێكخراوه، له 2010ه‌وه نیوه‌ی كریستیانه‌كانی سووریا كۆچیان كردووه و 600 هه‌زاریان ماوه‌ته‌وه. له 30 ساڵی رابردووش‌دا ته‌نیا %5ی كریستیانه‌كانی عێراق ماونه‌ته‌وه.