یه‌كێتی ئه‌وروپا: پێشنیاز ده‌كه‌ین گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ به‌ریتانیا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، پێشنیاز ده‌كه‌ین وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ به‌ریتانیا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی ڤێرژنی نوێی كۆرۆنا، په‌له‌یان كردووه له راگرتنی گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له هاووڵاتی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ی ده‌كات، گه‌شت بۆ به‌ریتانیا نه‌كه‌ن، "ئه‌گه‌ر زۆر گرنگ نه‌بێت".
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، "حاڵه‌تی تووشبوون به ڤێرژنه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له (3) وڵاتی دیكه‌دا تۆماركراون، ئه‌وانیش هۆڵه‌ندا، دانیمارك و ئوسترالیان".
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ڤێرژنێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات ئاشكرا كراوه، " به رێژه‌ی (70%) له ڤایرۆسی دایك خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه".
به‌ریتانیا زیاتر له (2) ملیۆن تووشبووی به كۆرۆنا تۆمار كردووه، كه (67) هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا مردوون.
سه‌رچاوه: RT
د.ی