توركیا: په‌كه‌كه كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی دیاری خۆی له چه‌كداره‌كانی ده‌شارێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه، په‌كه‌كه كه به‌هۆی كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه تووشی زیانێكی زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه، كوژرانی دوو له فه‌رمانده‌ی دیاره‌كانی له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه.
ئه‌و ئاژانسه توركییه راشیگه‌یاند، له یه‌كێك له كرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیادا هه‌ریه‌ك له "ئۆرهان ئۆراك"، به‌رپرسی ویلایه‌تی "وان"ی په‌كه‌كه و "جمهور كارومان"، به‌رپرسی مه‌یدانی ئه‌و رێكخراوه كوژراون، به‌ڵام ئه‌و راستییه له چه‌كداران و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی توركیا، كه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامیداون، زیانی زۆری به‌و رێكخراوه گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لێكترازانێكی گه‌وره له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه رووبدات".
ئاژانسه توركییه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی دووپاتیشیكرده‌وه، "په‌كه‌كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌دوای كوژرانی هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ی دروستبووه، رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا "تا ئێستا بۆیه په‌كه‌كه هیچ كه‌سێكی له شوێنی دوو به‌رپرسه كوژراوه‌كه‌ی دانه‌ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی كوژرانی ئه‌و دوو به‌رپرسه له چه‌كداره‌كانی بشارێته‌وه و راستییه‌كه ئاشكرا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ده‌یانویست په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه بكه‌ن، ئێستا ده‌زانن كه چاره‌نووسییان كوشتنه، بۆیه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه بێنه ناو خاكی توركیا، هه‌ربۆیه ئێستا په‌كه‌كه ناشتوانێت چه‌كداری زیاتر په‌لكێشی ناو رێكخراوه‌كه‌ی بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌كه‌كه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وره‌ی چه‌كداره‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ترسیان له‌وه هه‌یه ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه زیاد بكات، كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن".
H.B