سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.