تاران: وه‌چه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له مانگی ئابی رابردوو له ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مین‌و موحزه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نیشتمانی دژ كۆرۆنا له ئێران رایگه‌یاند، وه‌چه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ره‌نگه له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستی رابردووه‌وه له ئێران ده‌ركه‌وتبێت، به‌م دواییانه به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه.
موحره‌ز گوتی: "ئه‌و وه‌چه‌ی نوێی كۆرۆنا له به‌ریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، پێده‌چێت ئێران له مانگی ئابی رابردووه‌وه، ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ تاقیكردبێته‌وه، ئه‌و كات مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه كردووه".
موحره‌ز روونیكرده‌وه، "پێده‌چێت به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردووان، به‌هۆی ئه‌و وه‌چه نوێیه‌وه بووبێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی