دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروستكردووه

K24- هه‌ولێر:
بڕیاری دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمه‌ریکی کاریگەری زۆر لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروست كردووه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه خواست لەسەر کاڵای ھاوردە کەم بكاته‌وه، چونکە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: ئەو رێژەیەی کە بەھای دیناری بەرامبەر بە دۆلار پێدابەزێندراوە، بە ھەمان رێژە خواست لەسەر کاڵای ھاوردەش کەم دەبێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه سیروان محمد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی گوتی: كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان بازرگانه هاورده‌كاره‌كان و ناوخۆییه‌كان دروستبووه، چونكه ئه‌و بازرگانانه‌ی كاڵا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كه‌ن، به دراوی بیانی ئه‌و كاڵایانه ده‌كڕن و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌و بازرگانانه متمانه‌یان لای ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه دروستكردووه، كه كاڵایان پێ ده‌ده‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌قه‌رز پێ ده‌فرۆشن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر كاڵای بیانیش كه‌م بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌بێت.
له‌كاتێكیشدا بڕیارەکە وا دەکات، خواست لەسەر کاڵای ھاوردە بەھۆی بەرزی نرخەکانیان کەم بێتەوە، چونکە زۆربەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە دۆلار دەکرێن، عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بە رێژەیەکی زۆر پشت بە ھاوردە دەبەستن، مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران پێی وایە، دەبووایه به‌ر له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره حکومەتی عێراق بیری لە دروستکردن و بەگەڕخستنی کارخانە ستراتیژیەکان بكردبایه.
لە ھەرێمی کوردستان زیاد لە 4 ھەزار ھاوردەکار کاری بازرگانی دەکەن، سلێمانی لەگەڵ ئێران ئاڵوگۆڕەکەی بەھێزە و، پارێزگای دھۆکیش لەگەڵ تورکیا، ھەولێر لەگەڵ ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکات، ساڵانەش بە قەبارەی 10 ملیار دۆلار ھەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا دەکات و لەگەڵ ئێرانیش بە قه‌باره‌ی 6 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکات.
H.B