دكتۆر زانا ئه‌مین: ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه ترسناك نییه، كه باسی لێوه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر زانا ئه‌مین، پزیشكی راوێژكار له نه‌خۆشخانه‌ی "كوین ئلیزابێس" له بێرمینگهام بۆ كورستان24 رایگه‌یاند، وه‌چه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسێكی نوێ نییه و هه‌مان (كۆڤید-19)یه، خۆی گۆڕیوه، مه‌ترسییه‌كی وای نییه، زانایانی بواره‌كه ڤاكسینی بۆ درووست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ساڵانه ڤاكسین بۆ ئه‌نفله‌وه‌نزا درووست ده‌كه‌نه‌وه.
دكتۆر زانا ئه‌مین گوتی: "ئه‌و ڤایرۆسه به‌م شێوه‌یه ترسناك نییه، كه باسی لێوه ده‌كرێت، هه‌مان ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بازدانی كردووه، هه‌ندێك جیناتی خۆی گۆڕیوه، پڕۆتینه‌كانی سه‌ر رووی ڤایرۆسه‌كه گۆڕاوه، واییكردووه خێراتر بڵاوببێته‌وه، هه‌مان نه‌خۆشی كۆڤید-19 یه، هیچ شتێك به‌ناوی ڤایرۆسی نوێ نییه".
دكتۆر زانا ئه‌مین گوتیشی: "زانایانی بایه‌لۆژی خه‌ریكی توێژنه‌وه‌ن له باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌چه نوێیه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌م وه‌چه نوێیه خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ ڤایرۆسه كۆنه‌كه درووستكراوه، پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و وه‌چه نوێیه، هه‌مان كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه به رێژه‌یه‌كی كه‌متر، چونكه ڤایرۆسه‌كه هه‌مان جۆره، پڕۆتینه‌كانی سه‌ر رووی ڤایرۆسه‌كه، هه‌ندێك پڕۆتینی زیاتره، ئه‌مه واده‌كات پێشبینی بكه‌ین هه‌مان كه‌ریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌متربێت".
دكتۆر زانا ئه‌مین روونیكرده‌وه، "وه‌چه نوێیه‌كه، زیاتر له شاره‌كانی له‌نده‌ن و باشووری به‌ریتانیا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام حاڵه‌ت له سه‌رتاسه‌ری وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی پزیشكی راوێژكارم له‌به‌شی فریاكه‌وتنی هه‌ناو، نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا هه‌مووی بۆ لای ئێمه دێت، تا ئێستا نه‌خۆشێكی ئه‌و وه‌چه نوێیه‌مان نه‌بینیوه، مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌و وه‌چه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مه‌ترسییه‌كی وای نییه، خه‌ڵك لێ بترسێت، ئێمه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ین، ده‌بینین رێژه‌ی مردن له شه‌پۆلی دووه‌م كه‌متره به‌به‌راورد به شه‌پۆلی یه‌كه‌م، راسته مردن هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌متره".
دكتۆر زانا ئه‌مین، سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له‌و وه‌چه نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئاماژه‌ی كرد، "خۆیه‌تی و خۆی گۆڕیوه، هه‌مان ڤایرۆسه، هه‌مان ریكاری خۆپارێزی جێبه‌جێده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، حكومه‌تی به‌ریتانیا ناچاربوو، به‌شی باشووری وڵات، به له‌نده‌نیشه‌وه، كه‌ره‌نتین بكات و رێكاری توندتر بگرێته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی كۆنترۆلی ره‌وشه‌كه بكات، هه‌روه‌ها به‌مشێوه‌یه نییه، كه ده‌ڵێن له كۆنترۆل ده‌رچووه، ڤایرۆسه‌كه شه‌پۆلی دووه‌مه له به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆیه هه‌مان رێكاری شه‌پۆلی یه‌كه‌م ده‌گرینه‌به‌ر".
دكتۆر زانا ئه‌مین جه‌ختی كرده‌وه، "زانایانی بایه‌لۆجی ده‌ڵێن درووستكردنی ڤاكسین زۆر له‌وه ئاسانتره، كه پێشبینیمان ده‌كرد زه‌حمه‌ت بێت، ئه‌مجاره و چه‌ندین جاری دیكه‌ش خۆی بگۆڕێت، ده‌توانین به ئاسانی ڤاكسینی پێویست درووست بكه‌ین، ئه‌وان ئه‌زموونیان له درووستكردنی ڤاكسینی ئه‌نفله‌وه‌نزا هه‌یه، ئه‌نفله‌وه‌نزا ساڵانه خۆی ده‌گۆڕێت، ساڵانه‌ش ڤاكسینی ئه‌نفله‌وه‌نزا درووست ده‌كرێته‌وه".
د.ی