ناوەندەكانی ئەمەریكا: لەوانەیە 2020 مه‌رگه‌ساتترین ساڵ بێت لە ئەمەریكا

تا ئێستا زیاتر لە 319 ھەزار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراون
لەوانەیە 2020 پڕ مردنترین ساڵ بێت لە مێژووی ئەمەریكا
لەوانەیە 2020 پڕ مردنترین ساڵ بێت لە مێژووی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

داتاكانی ناوەندەكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی "لێیان" مەزندەیانكرد، ساڵی 2020 لە ھەموو ساڵەكان كه‌رگه‌ساتتر بێت لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەوانەیە تێكڕای حالەتەكانی مردن تا كۆتایی مانگی كانوونی یەكەم بگاتە 3 ملیۆن كەس.

ئاژانسی "ئەسوشێتید پرێس" رایگەیاند، ژمارە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، ویلایەتە یەكگرتووەكان تا كۆتایی ئەم ساڵ كەمتر لە 3.2 ملیۆن حاڵەتی مردن تۆمار ناكات، بە زیادی نزیكەی 400 ھەزار كەس لەگەڵ ساڵی 2019، كە زۆربەیان لە ئەنجامی  توشبوون بووە بە كۆرۆنا.

بەپێی ئەو داتایانەی زانكۆی "جۆنز ھۆبكینز" ویلایەتە یەكگرتووەكان تا ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 319 ھەزار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنای تۆماركردووە و زیاتر لە 18 ملیۆن حاڵەتی تووشبوونیش بەو پەتایەی ھەبووە.