وەزیری تەندروستی: بە ھەستیاریەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24 - ھەولێر
دوای بڵاوبوونەوەی جۆرێكی دیكەی ڤایرۆس كە بە (نەوەی نوێی كۆرۆنا) ناسراوە، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە ھەستیاریەوە لێی دەڕوانن و رێكارەكان لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان ئەركی لە پێشنەیان دەبێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبووك نووسیویەتی: "بە هەستیاریەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکارەکان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتی لە پێشینە دەبێت. پێکەوە کوردستان دەپارێزین".
ئەمە لەكاتێكدایە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە بڵاوبووەتەوە. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە لە بەریتانیا، بەو ھۆیەوە چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرتووە.