كەشناسی: لە ھەندێك شوێن بەفر دەبارێت

پێشبینییەكان كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
دیمەنێکی بەفربارینی ئەمڕۆی گوندی لێڕێ لە دەڤەری بارزان
دیمەنێکی بەفربارینی ئەمڕۆی گوندی لێڕێ لە دەڤەری بارزان

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، پلەی گەرما دادەبەزێت و لە لوتكەی شاخەكان و ناوچە كوێستانییەكان بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت، لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك