وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان.. 163 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران و 8 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
تیمه‌كانی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ شاری هه‌ولێر
تیمه‌كانی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ 3 هه‌زار و 915 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ 163 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 337 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و 8 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ئاماری ژماره‌ 301ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری ژماره‌ 301ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا