1173 كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

12 تووشبوی كۆرۆنا له‌ عێراق گیانیان له‌ ده‌ستدا
ئاماری ئەمڕۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق
ئاماری ئەمڕۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق

K24 – ھەولێر:

هه‌زار و 173 كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی دیكه‌ش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئاماری تووشبوون، چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ پێی ئاماره‌كه، هه‌زار و 173 كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 12  تووشبووی دیكه‌ش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوە.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌زار و 448 تووشبووی دیكه‌ له‌ عێراق چاك بوونه‌ته‌وه‌ و تا دێت رێژه‌یی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ روو له‌ زیادبوون ده‌كات.

تا ئێستا له‌ عێراق 12 هه‌زار و737 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ش بەڕێژەیەكی به‌رچاو كه‌می كردووه‌.

تائێستا 587 هه‌زار و 676 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش رێوشوێنی نوێی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و نه‌وه‌ نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر.