ته‌ندروستی به‌ریتانیا هۆشداری له‌باره‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
هانكۆك گوتی: به‌هۆی خێرایی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا رێكاری توند له چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی ئینگلته‌را ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له 26ی ئه‌م مانگه‌وه ئاستی چواره‌می رێكار و كۆتوبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوانی باشووری ئینگلته‌را تا ده‌گاته له‌نده‌ن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه له‌وانه‌یه بگاته ئاستی داخستنی ته‌واوه‌تی".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B