پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماره‌كانی تاوانكاری له ساڵی (2020) بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له ساڵی (2020)دا زیاتر له (4) هه‌زار تۆمه‌تباری ده‌ستگیركردووه و له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا سامانی خه‌ڵكی پاراستووه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "(4) هه‌زار و (301) تۆمه‌تبار، له‌كۆی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له تاوانه‌كانی دزی، كوشتن، مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌قه‌كردن و شه‌ڕ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تاوانی دیكه ده‌ستگیركردووه".
هۆگر عه‌زیز گوتیشی: "چه‌ندین تاوانبار هه‌یه له ده‌ست یاسا رایان كردووه و ده‌ستگیر نه‌كراون، ئه‌مساڵ كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه، كه (11) ساڵه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، به غیابی حكوم كرابوو، راده‌ستی دادگامان كردووه".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه، "ئاماره‌كانی كوشتن له ساڵی (2020)، (65) حاڵه‌تی كوشتن هه‌بووه، (61) كه‌یس له‌و تاوانانه یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، تاوانباران ده‌ستگیر كراون، واتا به رێژه‌ی (94%)ی كه‌یسه‌كانی تاوانی كوشتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه".
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماره‌كانی تاوانكاری له پایته‌خت، بۆ ساڵی (2020)، به‌مشێوه‌یه روونكرده‌وه:
رووداوی ته‌قه‌كردن، (29) كه‌س ده‌ستگیر كراون، له‌كۆی (32) ته‌قه‌كه‌ر، ته‌نیا (3) حاڵه‌ت ماوه ده‌ستگیر بكرێن.
به‌هۆی به‌كارهێنانی منداڵ و خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیس له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌زار و (105) حاڵه‌تی سواڵكردنی له چواڕیان و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ستگیركردووه، دراونه‌ته دادگا.
له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا، (2) هه‌زار و (497) نێرگه‌له له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له‌ناوبراون.
(45) ته‌ن ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و به‌ناوبراون.
(112) شوێنی نایاسایی و ته‌جاوز به‌هه‌ماهه‌نگی پۆلیس تێكردراون.
(98) ئۆتۆمبیل له‌كاتی سه‌رپێچیدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و كه‌یسه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كروان.
(265) سه‌رپێچیكار له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌ستگیركراون.
(2) شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم داخراون.
(183) تۆمه‌تباری خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق، له لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌ركی پاسه‌وانی بۆ قونسوڵخانه و شوێنه دیبلۆماسییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ یاوه‌ریكردن و گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانییان به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكراوه.
پۆلیس به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی، سه‌رپێچیكارانی ده‌ستگیركردووه و به‌رده‌وام له‌ناو شار و ده‌روه‌ری هه‌ولێردا گه‌ڕوان، مه‌فه‌رزه‌یان داناوه، بۆ پاراستنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.
له‌كاتی په‌تای كۆرۆنا، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگی هه‌بووه، جگه له‌مه‌ش له‌وكاته‌دا پاسه‌وانی سامانی خه‌ڵكی كردووه و پاراستوویه‌تی.
د.ی