پرۆژەی بەنداوی مەكحول لە ساڵی 2021 دەستپێدەكات

ئەم بەنداوە بە تەواوكردنی نزیكەی 3 ملیار مەتر سێجا بۆ سیستەمی ئاوی ئەمباركراوی عێراق زیاد دەكات
درووستكردنی بەنداوی مەكحول لە ساڵی 2021
درووستكردنی بەنداوی مەكحول لە ساڵی 2021

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، ئەمڕۆ چواشەممە جەختیكردەوە لەوەی كار لە بەنداوی مەكحول لە ساڵی 2021 دەستپێدەكات بە پشتگیری حكومەت. روونیشیكردەوە، بەردەوامە لەسەر ھەڵمەتەكانی بۆ لابردنی گشت زیادەڕۆیەكانی سەر ئەو پانتاییەی دانراوە بۆ درووستكردنی ئەو بەنداوە.

گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق، عەلی رازی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، "وەزارەت بە پشتیوانییەكی گەورەی حكومەتەوە سوورە لەسەر دەستبەكاربوون لە بەنداوی مەكحول لە میانی ساڵی 2021، كە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان  بۆ گلدانەوەی ئاو و ئەمباركردنی بە نزیكەی 3 ملیار مەتر سێجا بۆ سیستەمی ئاوی ئەمباركراوی عێراق زیاد دەكات. ئەمە جگە لە دابینكردنی وزەی كارەبا و ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان دەخاتە سەر كار، ھەروەھا دەبێتە مایەی پاراستنی بەغدا لە لافاو".

گوتیشی: ھەوڵدان ھەیە بۆ دستبەكاركردنەوەی لە بەنداوی بادۆش، ئەمە جگە لە چەند بەنداوێكی بچووك، كە بەنداوی گلدانەوەی ئاو لە سەرتاسەری عێراق.