ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا چه‌ك له‌سه‌ر توركیا كه‌مبكاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "ئه‌ڵمانیا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی چه‌كی بۆ توركیا دا".
هایكۆ ماس گوتی: "پێشتر ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كردبوو، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕست كه‌م نه‌كاته‌وه؛ سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام ئاسانكاری بۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كردووه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره لایه‌نه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست تووڕه‌كردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا روونیكرده‌وه، "وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێوشێونی توند دژی توركیا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا كه‌م نه‌كاته‌وه".
ماس ئاماژه‌ی كرد، "له چه‌ند مانگی رابردوودا، ئه‌ڵمانیا هه‌وڵێكی زۆری دا ئاسانكاری بۆ گفتوگۆی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، به‌ڵام ناكۆكی و توڕه‌كردنی زۆرتر له‌نێوان توركیا و قوبرس و یۆنان روویدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره، هه‌ر بڕیارێك تاوتوێ ده‌كه‌ین، بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا".
له (11)ی ئه‌م مانگه، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی چالاكییه "نایاسایه‌كانی" له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، بڕیاری فروانكردنی سزاكانی سه‌ر توركیای دا، "لیستی ره‌ش"ی زیاد كرد، له‌سه‌ر بڕیاری پێشووی له (11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019).
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی