ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی وه‌چه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له ئیسرائیل تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڤایرۆس پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، (4) حاڵه‌تی وه‌چه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، كه به‌مدواییانه له به‌ریتانیا ئاشكرا كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل روونیكرده‌وه، "(3) له‌و حاڵه‌تانه، كه له به‌ریتانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له هۆتێلێكدا كه‌ره‌نتین كراون، حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل جه‌ختیكرده‌وه، چاودێری ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كات و له‌داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له ئیسرائیل (382) هه‌زار و (487) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆماركراون، (3) هه‌زار و (136) كه‌س به‌و په‌تایه مردوون.
سه‌رچاوه: RT
د.ی