لە ھەفتەیەكدا 11 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینی دژی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
تا ئێواره‌ی 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه له جیهاندا، گه‌یشته 2 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س. كه ئه‌مه دە‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتان له مێژووی جیهاندا و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا.
به‌پێی داتاكانی بلومبێرگ ڤاكسینه‌كه له شه‌ش وڵات به‌كارهێنراوه له‌و نێویاندا ئه‌مه‌ریكا له لوتكه‌ی كوتانە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە له 14ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی 24ی كانوونی یه‌كه‌م، 1 ملیۆن و 12 هه‌زار ڤاكسین وه‌ك دۆز (ژه‌م)ی یه‌كه‌م به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها به‌گوێرەی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه هێڵ -ی رۆژی 23 كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ریكا 5 ملیۆن و 100 هه‌زار ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر و 6 ملیۆن ژه‌می ڤاكسینی مۆدێرنا-ی ئاماده‌كردووه بۆ دابه‌شكردن له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتان له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
له‌نێو ئه‌و ویلایه‌تانه‌ش كه پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه كه 1 ملیۆن و 233 هه‌زار و 225 ڤاكسینی ده‌گاتێ. له‌دوای ئه‌ویش نیویۆرك دێت كه 909 هه‌زار و 975 ڤاكسینی ده‌گه‌یه‌نرێتێ كه ته‌نیا ناو شاری نیویۆرك 274 هه‌زار و 200 ڤاكسینی ده‌گاتێ. له‌دوای ئه‌ویش كه‌سایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی له خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ئندیانا كه 556 هه‌زار و 575 ڤاكسیین وەردەگرن.
چاودێرانی ته‌ندروستی پێیانوایه كه ده‌شێت ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 12 هه‌فته‌دا بتوانێت 50%ـی زیاتری دانیشتوانه‌كه‌ی بەو ڤاكسینە بكوتێت.
بۆ زیاتر دڵنیابوون له‌و ئه‌گه‌ره‌ش جۆو بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له 100 رۆژی یه‌كه‌می ئیداره‌كه‌یدا ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن:
-ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ماسك ببه‌ستن.
-100 ملیۆن ڤاكسین به هاووڵاتیان ده‌درێت.
-زۆربه‌ی خوێندنگاكان ده‌كرێته‌وه.
-كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی ئاساییمان.
بڕیاری رێگه‌پێدانی ڤاكسینی فایزه‌ر له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا باكوور و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایكرد كوتان گه‌رموگوڕی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێت. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڤایزه‌ر، كۆمپانیای مۆدێرنه كه رێژه‌ی كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه‌ی 100%ه‌وه ئه‌ویش دوای تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌س. ئێستا ئه‌مه‌ریكا دوو ڤاكسینی نمره یه‌كی پێشكه‌ش به جیهان كردووه.
چین و روسیا له مانگی ته‌مموز و ئاب-ه‌وه بڕیاری به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یانداوه به‌رله‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌نیان كۆتایی بێت بۆ ئه‌وه‌ش به‌پێی بلومبێرگ زیاتر له 1ملیۆن كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها بلومبێرك لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشكرا كرد كه ڤاكسه‌نه‌یشتیان كردووه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، كه شه‌ش وڵاته:
-ئه‌مه‌ریكا (تا 23-12): یه‌ك ملیۆن و 117 هه‌زار 801 كه‌س.
-چین (تا 19-12): 650 هه‌زار كه‌س.
-به‌ریتانیا (تا 21-12): 500 هه‌زار كه‌س.
-ئینگلاند: 108 هه‌زار كه‌س
-سكۆتلانده: 56 هه‌زار و 67كه‌س.
-ئیرله‌ندای باكور: 25 هه‌زار و 116 كه‌س.
-وێڵز: 7 هه‌زار و 897 كه‌س.
-روسیا (22-12): 440 هه‌زار كه‌س.
-ئیسرائیل (21-12): 29 هه‌زار و 596 كه‌س.
-كه‌نه‌دا (23-12): به‌هه‌موو كه‌رته‌كانه‌وه زیاتر له 45 هه‌زار كه‌س.
له هه‌وڵی فریاگوزاری نائومێدی په‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، وڵاتان په‌له‌ی گرێبه‌ستیانه بۆ گه‌یشتن به ڤاكسینه‌كه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز كه پشتی به داتاكانی بلومبێرگ به‌ستووه، 8 ملیار و 15 ملیۆن دۆز (ژه‌م) پێویسته به‌رهه‌م بهێنرێت.
كه ئه‌مه ئه‌وكات ئه‌توانێت نیوه‌ی زیاتری دانیشتوانی گۆی زه‌وی روماڵ بكات و ڤاكسینی پێ بدرێت (چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی له 2020 گه‌یشتۆته 7 ملیار و 800 ملیۆن كه‌س). بۆهه‌ركه‌سێكیش ئه‌بێت له‌ماوه‌ی 28 رۆژدا دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌ی لێبدرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه به یه‌كسانی له جیهاندا دابه‌شكرێت. به‌ڵام ئه‌مه روونادات. دەوڵه‌تانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و فراوان گرێبه‌ست ده‌كه‌ن، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه قورسه و شوێنی ساردی دە‌وێت و گه‌یشتن به ناوچه دووره ده‌سته‌كان گرانه. هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ندێك له وڵاته هه‌ژاره‌كان زیانی گیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وێت تا ساڵی 2022 به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.