كریستیانه‌كان ستایشی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24- ھەولێر:
كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازی له سه‌ری ساڵی نوێ ده‌كه‌ن. كریستیانه‌كان ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه ئارامی و سه‌قامگیری ته‌واویان بۆ دابینكردووین، و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
ئەوان ئامادەكاری جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح دەكەنەوە و ماڵەكانیان بەداری كریسمس رازاندووەتەوە.
زەرفا تۆما، ئافرەتێكی تەمەن 75 ساڵییە و مەسیحی دەشتی نەینەوایە و بەھۆی داعش و رەوشی خراپی تەواوی ئەندامانی خێزنەكەی چووینەتە دەرەوەی وڵات و ئەو بە تەنھا ماوەتەوە. لە ماڵەكەی خۆیدا ئەو تەمەنەی ماوییەتی بەڕێدەكات، بەڵام لە ژیاندا بێ ئومێد نەبووە. ئەو گوتی: "لە ژێر سایەی ھێزەكانی پێشمەرگە، ژیانێكی خۆش و ئارام لە پێش مەسیحییەكانی ئەم ناوچە ھەیە".
بە ھۆی شەڕی داعشەوە چەند ساڵێك بوو مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا، لە سەری ساڵ و جەژنەكانی خۆیان دابڕابوون، بەڵام ئێستا، كە پێشمەرگە بەرگری لە ناوچەكانی ئەوان دەكات، ھەست بە ئارامی دەكەن و بە كەیفی خۆیان چاوەڕێی ھاتنی جەژن دەكەن.
ھەرچەندە بەھۆی كۆرۆنا و رەوشی ئێستای عێراق، مەسیحیەكان بڕیاریان داوە، مەراسیمەكانی جەژنی كرێسمس و سەری ساڵ نەكەن، بەڵام لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە ماڵەكانی خۆیان رازاندووەتەوە و ئامادەكارییان كردووە و لە كەشێكی ئارام و جیاواز لە پێشوو و لە ناوچەكانی دیكەی عێراق پێشوازی لە جەژن و سەری ساڵ دەكەن.