حه‌فته‌ر: توركیا له‌نێوان "پاشه‌كشه و جه‌نگ" سه‌رپشكه
K24 - هه‌ولێر:
خه‌لیفه حه‌فته‌ر، سه‌ركرده‌ی "سووپای نیشتمانی لیبیا"، هێرشی توندی كرده سه‌ر توركیا، سه‌رپشكی كردووه له نێوان جه‌نگ و پاشه‌كشێی ئاشتییانه له خاكی لیبیا، ئاماده‌یه رووبه‌ڕووی سه‌ربازانی توركیا و میلیشیا لیبییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره ببێته‌وه.
حه‌فته‌ر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له‌یادی (69) ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی لیبیادا، له شاری به‌نغازی، گوتی: "سه‌ربه‌خۆیی هیچ به‌هایه‌كی نییه، تا سووپای توركیا له‌سه‌ر خاكه پاكه‌كه‌مان بوونی هه‌بێت؛ ئازادی و ئاشتی و ئارامی مانای نییه، دوژمنی داگیركه‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی جێهێشتنی خاكه‌كه‌مانی له‌به‌رده‌مه به ئاشتی، جگه له‌وه پێویسته به چه‌ك و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه ده‌ربكرێن".
حه‌فته‌ر ره‌خنه‌ی له توركیا گرت و گوتیشی: "سه‌رده‌می وه‌همی ئیستیعماری به‌سه‌رچوو، پێویسته رۆیشتن یان جه‌نگ هه‌ڵبژێرن".
حه‌فته‌ر روونیكرده‌وه، "توركیا و میلیشاكانی، به‌رده‌وامن له بره‌ودان به شه‌ڕ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م فیشه‌كیان تێیدا ته‌قاند، ده‌بێت خۆیان بۆ مردن ئاماده‌بكه‌ن".
حه‌فته‌ر ئاماژه‌ی كرد، "داگیركه‌ر له ناردنی میلیشیا و چه‌ك نه‌وه‌ستاوه، به‌رده‌وامه له سووكایه‌تیكردن به لیبیا و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان".
حه‌فته‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "له سێبه‌ری داگیركه‌ردا، ئاشتی بوونی نییه، تا ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی لیبیا بن، ئێمه به‌چه‌كه‌وه ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین".
حه‌فته‌ر روونیشیكرده‌وه، "به‌مزووانه رووبه‌ڕووی میلیشیاكانی توركیا و سه‌ربازه‌كانیان ده‌بینه‌وه".
توركیا به پشتیوانییه‌كی ده‌ره‌كی حكومه‌تی "ویفاقی نیشتمانی لیبیا" داده‌نرێت، كه رووبه‌ڕووی "سووپای نیشتمانی لیبیا" ده‌بێته‌وه، كه "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سووپایه ده‌كات و له‌لایه‌ن میسره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: RT
د.ی