توركیا: دەتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئەرمینیا درووست بكەین

لە حاڵەتێكدا ئەگەر یەریڤان پابەند بوو بە ئاگربەست لە قەرەباخ و "دەستدرێژییەكانی بۆ سەر خاكی ئازەربایجان" راگرت
مەولوود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا
مەولوود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوود چاویش ئۆغلو رایگەیاند، دەكرێت وڵاتەكەی پەیوه‌ندییەكانی لەگەڵ ئەرمینیا درووستبكات لە حاڵەتێكدا ئەگەر یەریڤان ھەندێك مەرجی جیبەجێكرد.

دوێنی لە كاتی پێشكەشكردنی گوته‌یه‌كدا، لە میانی بەشداریكردنیدا لە دانیشتنی كۆتایی كۆڕی ئەكادیمی ئەمنی، كە ئەنجوومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەنجامیدا، چاویش ئۆغلو گوتی: لەوانەیە وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەرمینیا درووستبكات لە حاڵەتێكدا ئەگەر یەریڤان پابەند بوو بە ئاگربەست لە قەرەباغ و "دەستدرێژییەكانی بۆ سەر خاكی ئازەربایجان" راگرێت.

سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سەرۆكی ئازەربایجانی، ئێلھام عەلییڤ و سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆڵ پاشینیان، لە 9ی تشرینی دووەم، راگەیاندراوێكی ھاوبەشیان دەرخست و تێدا ئاگربەستیان لە ناوچەی قەرباغی ململانێ لەسەر لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگەیاند.

بەپێی رێككەوتنەكە ئازەربایجانی ھاوپەیمان لەگەڵ توركیا زیاتر لە دوو سێیەكی زەوییەكانی خۆی گەڕاندەوە، كە لە میانی شەڕی 1992-1994 لەگەڵ لایەنی ئەرمەنی لەدەستدابوو.

لە لایەكی دیكەوە باكۆ و ئەنقەرە و مۆسكۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك سەبارەت بە درووستكردنی بنكەیەكی رووسیایی – توركیایی بۆ چاودێریكردنی ئاگربەست لە قەرەباغ.

سەرچاوە: RT