لە ئاكامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ ناوچە گوندنیشینەكانی حەما 9 كه‌س كوژران

بۆردومانەكە ئەو جبەخانانەی وێرانكردووە كە میلیشیاكانی ئێرانی تێیدا جێگیر بوون
ساتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ ھێزەكانی سووریا و ئێران و جبەخانەكانیان
ساتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ ھێزەكانی سووریا و ئێران و جبەخانەكانیان

K24 – ھەولێر:

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، "ئەو مووشەكە ئیسرائیلیانەی دوێنی شەو ناوچەی "مسیاف"یان كردە ئامانج، ئەو جبەخانانەی وێرانكردووە ئەوانەی میلیشیاكانی ئێرانی تێدا جێگر ببوون و بووە ھۆی كوژرانی 9 كەس".

رووانگە گوتی: "بۆردومانی ئیسرائیلی، ناوەندە سەربازییەكانی ھێزەكانی رژێم، میلیشیاكانی ئێرانی و جبەخانەكانی سەر بە كارگەكانی بەرگریی كردە ئامانج لە رۆژئاوای شاری مسیاف لە ناوچە گوندنیشنەكانی حەما، كە میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی تێدانە لە رەگەزنامەكانی سووریایی و ناسووریایی. بەبێ ئەوەی تاكو ئێستا زانیاری ھەبێت لە سەر قەبارەی زیانەكان".

روانگەی سووریا، كە بارەگاكەی لە لەندەنە، ئاشكرایكرد، "بەلای كەمەوه‌ لە ئاكامی ئەو بۆردومانە 9 كه‌س كوژراون، چواریان رەگەزنامەی سووریاییان ھەیە و نازانرێت ئایا ئەوانە سەر بە رێژێمن یان لە ریزی ھێزەكانی ئێراندا كار دەكەن. ئەو 5 كوژراوەكەی دیكەش ناسنامەیان ئاشكرا نەبووە.

سەرچاوە: "روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ"