4 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی به په‌له ڤاكسینه‌كه به‌كارده‌هێنن
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌فته‌ی داهاتوو (27ی كانوونی یه‌كه‌م) و (30ی كانوونی یه‌كه‌م) هه‌ردوو وڵاتی عه‌ره‌بی میرنشینی عوممان و ئیمارات ده‌بن به سێیه‌م و چواره‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی كه پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌ویش دوای سعودیه و كوه‌یت.
سعودیه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی
رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م، عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌ستی به ڤاكسه‌نه‌یشن كرد.
هه‌ر له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا، ئه‌مڕۆ 25ی كانوونی یه‌كه‌م، بنكه‌یه‌كی تری ڤاكسه‌نه‌یشن له جدده-ی عه‌ره‌بستانی سعودیه كرایه‌وه كه بووه دووه‌مین بنكه له دوای ریاز.
بنكه‌كه‌ی جدده ده‌كه‌وێته وێستگه‌ی باشوری فرۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز. بنكه‌كه به شێوه‌یه‌ك بنیاتنراوه كه ده‌توانێت پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك بكات به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له رێگه‌ی 84 لێنۆرگه‌وه كه به‌تیمی پزیشكی خاوه‌ن ئه‌زموون بنیاتنراوه.
عه‌بدولهادی مه‌نسوری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی دوپاتیكرده‌وه كه جێگه‌ی پێزانینه به‌رپرسانی سعودیه چاودێری پێویستیان بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان خستۆته به‌رده‌ست. وتیشی: "بنكه‌كان ئاماده‌ن بۆ ڤاكسه‌نه‌یشن پلانی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دانراوه بۆ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌كه". هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه ئامۆژگاری هاووڵاتیان و سه‌ردانیكه‌ران ده‌كات كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان.
كوه‌یت پێش دوبه‌ی كه‌وت
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (Gulf Today)، دوێنێ 24ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ست به ڤاكسه‌نه‌یشن كراوه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی كوه‌یت و 50 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن.
شێخ ئه‌لسه‌باح خالید ئه‌لسه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت له رێگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌سمی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه‌ی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌ته‌وه پشكنینی تاقیگه‌یی سه‌ركه‌وتوو بووه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه.
بۆ ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی (Gulf Today) وڵاتی كوه‌یت 150 هه‌زار ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر-ی كڕیوه و بڕیاره له پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن كۆتایی پێ بێنێت.
عوممان پێش دوبه‌ی كه‌وت
میرنشینی عوممان ده‌بێته سێیه‌مین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڤاكسینی كۆڤید-19 به‌كارده‌هێنێت و ڤاكسه‌نه‌یشنه‌كه‌ش رۆژی 27ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات.
راسته ئه‌م هه‌نگاوه‌ی میرنشینی عوممان له دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئیمارات و میسر دێت كه له رێگه‌ی خۆبه‌خشه‌وه پرۆسه‌ی پێدانی تاقیگه‌یی ڤاكیسنی له‌مانگی تشرینی دووه‌م درێژه‌ی هه‌بوو كه تێیدا به هه‌زاران كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی میرنشینی عه‌ممان پێش ئیماراتی عه‌ره‌بی كه‌وت و بووه سێیه‌مین ده‌وڵه‌ت له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چواره‌م ده‌وڵه‌ت له دوای ئیسرائیل له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌پێی هه‌واڵێكی عه‌ره‌ب نیوز ئه‌حمه‌د سه‌عیدی وه‌زیری ته‌ندروستی عوممان رایگه‌یاند كه رۆژی 24ی كانوونی یه‌كه‌م، 15 هه‌زار و 600 ڤاكسینیان له لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ر-ه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه و بریاریشه تا مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو 28 هه‌زار ڤاكسینی تریان به‌ده‌ستبگات.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌عیدی، وتی: كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنه هه‌ستیاره‌كان له به‌شی پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشندان. وێرای ئه‌وه‌ی بڕیاریشیانداوه كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ بۆ ناو عه‌ممان و چوونه ده‌ره‌وه‌ی عه‌ممان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژبكه‌نه‌وه. وتیشی: "به‌ڵام هیچ بڕیارێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی تر ناوخۆی وڵات بگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ده‌یلی تایمز-ی چاپی ئه‌م به‌یانییه (25ی كانوومی یه‌كه‌م) له عوممان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه یان پێویستیه‌ك له ئارادا بێت بۆئه‌وه‌ی كه به‌شێكی یان شوێنێكی عه‌ممان دابخرێت.
ئیمارات فایزه‌ر به‌كارده‌هێنێت
ئیمارات بڕیاریدا رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌م ده‌ست به ڤاكسه‌نه‌یشنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمارات ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر به‌كارده‌هێنێت وه‌ك (عه‌ره‌بستانی سعودیه و كوه‌یت و میرنشینی عوممان).
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵی ره‌سمی ئیمارات كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاری له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیماراتیی-ه‌وه وه‌ریگرتووه ئیمارات خۆی تۆماركردووه بۆ كڕینی ڤاكسینی فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی.
به‌ڵام رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به هیچ ژماره‌یه‌ك نه‌داوه نه ده‌رباره‌ی كڕینی دۆز (ژه‌م)ی پێدانی ڤاكسینه‌كه و نه ژماره‌ی كڕینی ڤاكسینه‌كه له كۆمپانیای ڤایزه‌ر.