ئیمارات په‌شیمانبووەته‌وه له ڤاكسینه چین-یه‌كه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، دوبه‌ی ده‌ست به ڤاكسه‌نه‌یشنی هاووڵاتیان ده‌كات به (ڤاكسینی كۆڤید-19)ی دروستكراوی كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاك-ی ئه‌ڵمانی. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بە فەرمی په‌شیمانبووەته‌وه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیمارات پاش ئه‌و پێشنیاره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دێت كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌حرێن، بڕیاریاندا ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی به‌كاربهێنن. به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ له‌دووه‌م هه‌فته‌ی ئه‌م مانگه‌وه ئیمارات پێشنیاری ئه‌و ڤاكسینه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیای ده‌رمانی نیشتمانی چین (سینۆفارم) خرایه‌ڕوو، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر به هه‌زاران كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری پشكنینی تاقیگه‌ییان كردبوو، به‌ڵام به‌ر له ته‌واوبوونی ئه‌نجامی تاقیگه‌یی خۆبه‌خشه‌كان، ئیمارات رای گۆڕی له‌سه‌ر كڕینی ڤاكسینه چین-ی یه‌كه و بڕیاریدا ڤاكسینی فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاك-ی ئه‌ڵمانی، به‌كاربهێنرێت.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئیمارات كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات-ه‌وه چنگی كه‌وتووه پێیوایه، ئیمارات خۆی تۆماركردووه بۆ كڕینی ڤاكسینی فایزه‌ر وه‌ك حاڵه‌تێكی ئیمێرجنسی.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "پێشتر ئیمارات یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بوو له ده‌ره‌وه‌ی چین كه پێشنیاری ڤاكسینه چینییه‌كه‌ی كردبوو بۆ هاووڵاتییه‌كانی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به هاووڵاتیانی راگه‌یاند كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه 86%ه، به‌پێی ئه‌و شیكردنه‌وه كاتییانه‌ی كه كراون بۆ ئه‌زموونه نۆژدارییه‌كان له قۆناغی كۆتاییدا".
هه‌رچی ڤاكسینی فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاك-ی ئه‌ڵمانی-یه، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتوویی ڤاكسینه‌كه 96%.
نرخی ڤاكسینی فایزه‌ر 20 دۆلاره واته كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنێت پێویستی به دوو دۆزه له‌ماوه‌ی مانگێكدا و ده‌كاته 40 دۆلار، به‌ڵام ئیمارات هه‌ڵمه‌تی ڤاكسه‌نه‌یشنه‌كه‌ی به‌خۆڕایی پیشكه‌شی هاووڵاتییه‌كانی ده‌كات.
پێشتر كوردستان 24 له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه شێوازی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینی ڤایزه‌ر له پله‌ی گه‌رمی (-70 پله‌ی سیلیزی)دا ده‌بێت، به‌ڵام ڤاكسینه‌كانی تر (جگه له مۆدێرنا) له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی ژووردا هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه ئه‌وانی تر به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی به‌رهه‌مهێنراون. به‌ڵام ڤاكسینی فایزه‌ر و ته‌نانه‌ت مۆدێرنا-ش، به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن به‌رهه‌مهێنراون.
بۆ دروستكردنی ڤاكسینی فایزه‌ر به‌شێك له په‌ڕله‌ی (code)ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه (mRNA) ی تیا به‌كارهاتووه. ئه‌مه ته‌كنیكه پێشتر له هیچ ڤاكسینێكدا به‌كارنه‌هاتووه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌كاردێت و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن و داهێنانێكی تری نوێی له‌بواری پزیشكیدا ئه‌نجامدا.
له راپۆرته‌كه‌ی پێشتری كۆردستان 24دا هاتبوو كه بۆ هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه سێ رێگه هه‌یه: ئه‌و به‌فرگرانه‌ی كه توانای هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یان هه‌یه له پله‌ی گه‌رمی نزمدا (-70) كه بۆ باركردن بگونجێت و له توانادا بێت ماوه‌ی شه‌ش مانگ بپارێزرێت. یاخود له سندوقی تایبه‌تی كۆمپانیای فایزه‌ر خۆی كه به‌فری وشكی تێدایه و ده‌توانرێت ماوه‌ی 30 رۆژ بپارێزرێت. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌یه‌كه‌ی به‌فرگره‌ی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ هه‌ڵده‌گیرێت له پله‌ی گه‌رمی 2-8 پله‌ی سیلیزی. له پله‌ی گه‌رمی ژووریشدا (32 پله‌ی سیلیزی) ده‌توانرێت تا ماوه‌ی 12 سه‌عات دانرێت.
بۆ جه‌ختكردنه‌وه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی فایزه‌ر، لیژنه‌ی باڵای ئیداره‌دانی قه‌یران و كاره‌ساته‌كان له دوبه‌ی له تویتێكدا ئێواره‌ی 23ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاویكرده‌وه كه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ڤاكسه‌نه‌یشن دژی كۆڤید-19 له رۆژی 30ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات به به‌كارهێنانی ڤاكسینی فایزه‌ر.
هه‌روه‌ها ئاژانسی فرانس 24، رایگه‌یاندووه كه هێڵی گه‌رمی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی دوبه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه قۆناغی یه‌كه‌می پێدانی ڤاكسینه‌كه جگه له‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵه‌وه‌ن یان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و له‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌ن.
ده‌شڵێت: "ئێس ئاند پی گلۆباڵ له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هۆشداری دا كه ئابووری دوبه‌ی به‌هۆی كۆڤید-19ه‌وه به‌رێژه‌ی 11% چووه‌ته‌وه‌یه‌ك و كه‌میكردووه كه ئه‌مه‌ش 4 ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مبوونی كۆی به‌رهه‌می خۆماڵییه كه دوبه‌ی له‌ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی 2009 بینی به‌خۆیه‌وه".
له‌كۆتایدا تا رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌م 195 هه‌زار كه‌س له ئیمارات تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.