ھونەرمەند ئاری بابان كۆچی دوایی كرد

لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان
ھونەرمەند ئاری بابان
ھونەرمەند ئاری بابان

K24 - سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/12/2020 ھونەرمەند ئاری بابان بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئاری بابان یەكێك بوو لە ھونەرمەندە شێوەكارە دیارەكانی كوردستان و چەندین ساڵ لەو بوارە خزمەتی كردووە، ھەروەھا لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان بوو.

ئاری بابان ساڵی 1953 لە کەرکووک لە دایکبووە، ساڵی 1976 کۆلیژی ئاداب بەشی زانستی کتێبخانەکانی تەواو کردووە، 11 پێشانگای تایبەت بە خۆی ھەبووە زیاتر لە 100 پێشانگای ھاوبەشی کردووەتەوە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، بۆ ماوەیەکیش بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی بووە.