مێردمنداڵێك لە قەڵادزێ خنکا

بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر كەوتووەتە ناو زێی بچووك
ئاریان كامەران - ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە ناو ئاوی زێی بچووك خنكا
ئاریان كامەران - ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە ناو ئاوی زێی بچووك خنكا

K24 – قەڵادزێ

ئەمڕۆ مێرمنداڵێك لە سنووری قەزای پشدەر بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر كەوتە ناو زێی بچووك و خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:15 خولەک تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (ئـ. ک.ر) تەمەن 15 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەكراوە: "باوکی ئەو مێردمنداڵە لە گوندی بنەوشان سەر بە قەڵادزێ غەسالەی هەیە، کوڕەکەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (گەڵابە)ی لێخوڕیووە و کەوتووەتە ناو زێی بچووک و خنکاوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".