ئەمەریکا نەوتی زیاتر لە عێراق هاوردە دەکات

ئەمەریکا هاوردەی نەوتی عێراق بۆ 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەکاتەوە
كێڵگەی نەوتی
كێڵگەی نەوتی

K24 - ھەولێر

فەرمانگەی زانیارییەکانی ئەمەریکا ئاشكرای كرد،هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26/12/2020 فەرمانگەی زانیارییەکانی ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ناوەندی هاوردەی ئەمەریکا لە نەوتی خاو لەمیانی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 675 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەشت وڵاتەوە هاوردەکراون، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتری 141 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمتر بووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمەریکا هاوردەی نەوتی عێراقی بۆ 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزکردووەتەوە لە کاتێکدا دوو هەفتەی رابردوودا هاوردەی نەوتی عێراق بۆ سفر دابەزیبوو.

فەرمانگەی زانیاری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە، زۆرترین بڕی نەوت لە کەنەدا هاوردەکراوە لە دوای ئەویش مەکسیک و بەرازیل و سعوودیە دێن.