ئاماری نوێی كۆرۆنا: تا دێت ژماره‌ی تووشبووان كه‌مده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، تا دێت ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه، كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 128 كه‌س تووشی ڤارۆسه‌كه بوونه، نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی تووشبووانیش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 4 تووشبووی په‌تای كۆرۆنا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.