لە کەرکووک دوو ژن دەستگیرکران؛ یارمەتییان بەسەر خێزانی چەکدارانی کوژراوی داعش دابەشکردووە

وەزارەتی ناوەخۆ: هەردوو ژنەکە گوتەیان لێ وەرگیراوە و دانیان بە تاوانەکەیان داناوە
وێنەی هەردوو ژنەکە، کە لە فەیسبووکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکراوەتەوە
وێنەی هەردوو ژنەکە، کە لە فەیسبووکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکراوەتەوە

K24 - هەولێر

دوو ژنی داواکراو دەستگیرکران، کە هاوکارییان بەسەر خێزانی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دابەشکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ، (شەممە، 26-12-2020) رایگەیاند "مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی کەرکووک لە وەزارەتی ناوخۆ، دوو ژنی داواکراو بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆریان دەستگیرکرد، کە سەر بە رێکخراوی داعش بوون".

دوو ژنەکە وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوکارییان بەسەر خێزانی چەکدارانی کوژراوی داعش لە نێو پارێزگای کەرکووک دابەشکردووە.

وەزارەتی ناوەخۆ لە راگەیەندراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی "هەردوو ژنەکە گوتەیان لێ وەرگیراوە و دانیان بە تاوانەکەیان داناوە".