توێژینه‌وه‌یه‌ك.. نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بەڕێژەی لەسەدا 56 خێراتر لەوەی پێشوو بڵاودەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانا له تویژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشاكرایانكردووه، نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵداوه، زۆر مه‌ترسیداره و خێرایی بڵاوبوونەوەی بەڕێژەی 56% له كۆپییه كۆنه‌كه زیاتره، داواش ده‌كه‌ن، هه‌رچی زووه هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان چڕبكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له مردنی زیاتر به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه لەلایه‌ن توێژه‌ر و زانایانی ناوه‌ندی پاکژکردنەوە و نەخۆشییە دەگمەن و خێرا گوازراوەکان له كۆلیژی له‌نده‌ن کراوە، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كۆپییه نوێیه‌كه قه‌یرانی كۆرۆنا له ساڵی ئاینده‌ش به‌رده‌وام بێت.
تویژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی كۆتوبه‌نده‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، پێشبینی ده‌كرێت قه‌یرانێكی گه‌وره سه‌رهه‌ڵبدات و شوێنی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه كۆپییه نوێیه‌كه زۆر خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن دانه‌خرێن، سه‌پاندنی رێكاره‌كانی حكومه‌ت له ئینگلته‌را و له‌نده‌ن هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون نابێت و هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ سوككردنی رێكاره‌كان، پێشبینی ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كرێت.
توێژه‌رانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه داوا ده‌كه‌ن، هه‌رچی زووه ڤاكسینه‌كانی دژی كۆرۆنا بگه‌یه‌ندرێنه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كان دابه‌زێندرێت.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌كاتێكدا زه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه لێده‌دات، كه ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی جیهان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئه‌و په‌تایه كردووه، كه تائێستا به‌هۆیه‌وه زیاتر له ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌س له جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات دوای دۆزینه‌وه‌ی كۆپییه نوێیه‌كه، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌شته‌كانیان بۆ به‌ریتانیا راگرتووه.
سه‌رچاوه: medical express
H.B