وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق به حه‌شدی شه‌عبی ره‌ت ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە، لەبەرامبەر پاشەکشەی چەکدارانی عەسائیب ئەهلولحەق لەنێو شاری بەغدا، دەستگیرکراوەکەی عەسائیبیان رادەستی حەشدی شەعبی کردبێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووپاتیكرده‌وه، سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن له راستی، كه باس لەوه ده‌كه‌ن، گوایا ئه‌و کەسەی بەتۆمەتی ئاراستەکردنی مووشەك بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا ده‌ستگیركراوه، راده‌ستی حەشدی شەعبی كراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نووسراوەی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەبارەی رادەستکردنەوەی دەستگیرکراوەکەی عەسائیب ئەهلولحەق بە حەشدی شەعبی بڵاوکرابوویەوە، ساختە بوو.
پێشتر نووسراوێك بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بڵاوکرابووه‌وه و تێیدا ئاماژە به‌وه درابوو، دوای ئەوەی هێزەکانی دژەتیرۆر یەکێك لە دەستگیرکراوەکانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قیان رادەستی حەشدی شەعبی کردووەتەوە، چەکدارانی ئه‌و گرووپه له‌ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدا كشاونه‌ته‌وه.
دوای ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی گرووپی میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا تێوه‌گلاون، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گرژی له نێوان چه‌كدارانی عاسائیب و دژه‌تیرۆری عێراقی درووستبوو. دواتریش وه‌ك هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سه‌ردانێكی مه‌یدانی ناو شاری به‌غدایكرد.
H.B